ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری بەرگری نیشتیمانی رژێمی داگیرکەر باسی لەوە کرد کە بۆ کەمکردنی ژمارەی بەندکراوەکان دەبێت فەلەستینییەکان لەسێدارە بدرێن.
ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری بەرگری نیشتیمانی رژێمی داگیرکەر لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە "زیادبوونی ژمارەی بەندکراوەکان لە زیندانەکان" باسی لەوە کرد کە خۆشحالە رژێمی داگیرکەر پێشنیاری دروستکردنی ٩٣٦ ناوەندی دەستبەسەرکردنی نوێی پەسەند کردووە و "ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تیرۆرستەکانی زیاتر بەند بکرێن."
هەروەها باسی لەوە کرد کە "رێگای کەمکردنی قەڵەباڵغیی زیندان پێدانی سزای لەسێدارەدانە بە فەلەستینییەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٨٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٦٥٢ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، دوای دەستپێکردنی هێرش سەر کەناری غەززە پێنجەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا خرایە خوارەوە.
سەرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی، "ئیسرائیل و ئەمریکا لەو قۆناغەدا (دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین) هەموو جۆرە بەربەستێک دادەنێن."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا ٨ هەزار و ٨١٥ فەلەستینی دەستبەسەر کردووە.